ئیبنو رەوەند

ئیبنو رەوەند زانا و بیلمەتەکی سەردەمی خۆی بووە.  بۆچوونەکانی لە دژی بەرژەوەندیی دەوڵەمەند و دەسەلاتدارەکان بووە.  هەربۆیە دوای ماوەیەک خۆشاردنەوە و ژیان بە قاچاغی، دەدۆزرێتەوە و لەسێدارە دەدرێت.

دەڵێن جارێکیان ئیبنو رەوەند بە کۆڵانێکدا گوزەر دەکات دەبینێ کۆمەڵێک منداڵە وردکە قیژە و هەرا هەرایانە و بە هەموویان خەریکن سەگێک بەردباران دەکەن.

زۆر بەزەیی بە سەگەکەدا دێتەوە.  لە منداڵەکان نزیک دەبێتەوە و دەڵێ بۆچی ئەو ئەو سەگە بەستەزمانە بەردباران دەکەن؟  گوناحە، بێزمانە!  یەکێک لە منداڵەکان وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ خاڵە ئەو سەگە چووەتە مزگەوتەوە.  مزگەوتی گڵاو کردووە.  بۆیە لێیدەدەین تا تەمبێ بێ!

ئیبنو راوەند دەڵێ رۆڵە گیان وازی لێ بێنن ئەو سەگە بێ ئەقڵە، نازانێ! بۆیە چووتە مزگەوتەوە!  دیتووتانە چونکە من ئاقڵم قەت ناچمە مزگەوت!!

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

یوتیووب