پست‌ها

نمایش پست‌ها از فوریه, ۲۰۲۶

هەر شەش تەڵاقم کەوتبێ هەر بەشی من دەکا!

تصویر
  سەردەمی شۆرشی ئەیلوول بوو.  حکومەتی ئێراق خەریک بوو هێرش بکاتە سەر ڕانییە؛ و ماوەیەک بوو سەرگەرمی ئامادەکاری بوو.  هەر ڕۆژێ لە لایەکەوە سەرباز و جبەخانە و جاش و ماشی دەهێنان و جێگیری دەکردن. ڕۆژێکیان عەلی شەعبان کە دەسەڵاتدار و هەمەکارەی ناوچەکە بوو؛ لەلایەن بارزانییەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدرابوو، هەر خۆی بکوژ و ببڕ بوو، بە خۆی و کۆمەڵێک یاوەر و چەکدارەوە چووە بەرزاییەکی کێوەڕەش تا بە دووبین بڕوانێتە ناوچەکە و لە ئاست و ڕاددەی پێشڕەوی و سەنگەرلێدانەکانی حکومەت ئاگادار بێت؛ و ئەمانیش تەدبیری خۆیان بکەن بۆ شەڕ و بەرگری.  کوێخا رەسووڵ ناوێکی لەگەڵ بوو کە وەک دەستەڕاستی خۆی حیسابی بۆ دەکرد. عەلی شەعبان بەوردی بە دووربین سەیرێکی هێزەکانی حکومەتی کرد و ئینجا بە قسە شەرحی دا کە هێزەکان هێندە زۆرن و لە فڵانە خاڵ و فیسار خاڵ جێگیر بوون. کوێخا ڕەسووڵ گوتی دەی تۆخوا دووربینەکە بدە بە من. دوربینەکەی وەرگرت و بە چاوییەوە ناو و سەیری ئاراستەی هێزەکانی حکومەتی کرد و گوتی: دەی هەر شەش تەڵاقم کەوتبێ ئەوەندە هەر بەشی من دەکات!! عەلی شەعبان بە سەرسوڕمانەوە گوتی چی چی؟  دیسا...

هەڤدە ساڵە لە دەرکی منە

تصویر
  کابرایەک گامێشێکی هەبوو بردوویە بازاڕ بۆ فرۆشتن.  هەر پەسنی دەدا و پێێدا هەڵدەدا کە گامێشێکی هێندە بە دۆیە و وابوو و واچوو.  کڕیارێک لەوەلاوە هات و بەدەوریدا هات و چوو، تەماشآیەکی دەم وددانی کرد؛ گوتی کاکە ئەو گامێشە زۆر پیرە ئەو نرخە ناکت!١ کابرای خاوەن گامیش تووڕە بوو گوتی چۆن قسەی وا دەکەی؟  بە زاتی خودا هەڤدە ساڵە لە دەرکی منە کەس نەیگوتووە پیرە!

هەق وار، حوکم یۆختی

تصویر
سەردەمی رێژیمی شا بوو؛ تازە خەلکی ئێمە چاوی دەکرایەوە؛ و بۆ کار و کاسبی لە جیاتی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ڕوویان دەکردە شارە دوورەکانی وەک تاران و ئەهواز و ئابادان و بەندەرعەبباس و...  منیش ماوەیەک بوو فێری تورکی ببووم تورکییەکی باشم دەزانی. چوومە شاری ورمێ بە دوای کار دا گەڕام لە کۆمپانیایەک کارم دەسکەوت و دامەزرام. ماوەیەکی باش لەوێ کارم کرد. پیاوێکی بەتەمەنی تورکیش لەوێ کاری دەکرد.  پرسیاری لێکردم گوتی کوردی یا تورکی؟ منیش لەمێژبوو فێر ببووم بۆ ئەوەی خۆم لە عەجەمان نزیک بکەمەوە دەمگوت بابم تورکە و دایکم کوردە. هەر ئاواش وەڵامی ئەوم دایەوە. بووینە برادەری نزیک. کاتی بێکاری پێکەوە دادەنیشتین و نانمان دەخوارد و پشوومان دەدا.  ئاوا بەتەمەن بوو بەڵام ژنی نەهێنابوو. رۆژانە کاری دەکرد و ئێواران دەگەڕایەوە ماڵی براکەی. سەرەڕای ئەوەش هەرگیز دوو جۆر خواردنی نەدەهێنا. جاری وا بوو تەنیا نانی وشکی دەهێنا بۆ نیوەڕۆ. کە لێمدەپرسی بۆچی خۆراکێکی باش ناهێنیت؟ بۆ ئەو ماڵدارییە بۆ کێ دەکەیت؟  دەیگوت تۆ نازانیت دوو شت بە یەکەوە بخۆیت لە زگت دا شەڕ دەکەن؛ تەندروستیت تێکدەچێت.....

مزەی عەجەمییشم لێ گێڕاوەتەوە

تصویر
  وەستا برایم گێڕایەوە گوتی لە گوندێک ئاشەوان بووم.  رۆژێک کابرایەکی عەجەم باراشی هێنابوو بۆ لای من. ئەو رۆژە نۆرەی نەگەیشت؛ شەوەکە لای من مایەوە و تا بەیانی لەگەڵ کابرای عەجەم گوزەراندمان.  کابرای عەجەم بارەکەی زۆر بوو، باری چوار گوێدرێژ بوون، منیش بە دەرفەتم زانی تا بەشێکی باشی لێ گل بدەمەوە؛ ئاخر چەتوونە ئاشەوانی وا دەسکەوێت فێڵ و درۆ لە کارەکەیدا نەکات.  زۆربەی ئاشەوانان درۆ و فێڵبازی دەکەن. دوای ئەوەی کە ئاردەکەم بۆ هاڕی گوتم جا وەرە بۆت هەژمار بکەم. کاکە گیان، ئاردەکەت یەکەمجار مزەی ماندووبوونی خۆمی لێدەردەکرێت، پاشان ئاوانەی لێدەردەکرێت، ئینجا بێڵانەی لێدەردەکرێت، مزەی کا و جۆی گوێدرێژەکانتی لێدەردەکرێت، مزەی نان و چا و نوستنی لێدەردەکرێت، مزەی چرا و فتیلەی لێدەردەکرێت و... بە کورتی بیبڕینەوە کابرای عەجەم کە باری چوار گوێدرێژی هێنابوو بارە ئاردێکی بارکردبوو بردییەوە!  بەڵام کابرای عەجەم ئاقڵ بوو کاتێ کە لای من رۆیشتبوو، رێک و راست چووبووە ماڵی ئاغا و سکاڵای کردبوو. زۆری نەخایاند دوای رۆیشتنی کابرای عەجەم پیاوی ئاغا بە دوامدا هات؛ گوتی ئاغا فەرموویەتی ...

هەڵیکەی سەیری دەکەی. بیچێژی دەیڕێژی.

تصویر
  لە گوندێکی دوورە شار کابرا بە ژنەکەی دەڵێ ئافرەت دەی بزانە ئەو ریس و خوری و مووە چیمان ماوە بیبەمە شار بیفرۆشم؟  ژنە هەموو ماڵ سەنگ و سووژن دەکات لە چەند گڵۆڵە بەنێک زیاتری بەرچاو ناکەوێت. بۆ مێردەکەی دەهێنێت و لەبەردەمی دایدەنێت؛ دەڵێ ئەوەندەمان هەیە.  کابرا دەچێ چەند دانە کیسەڵێک لە مەزرا دەگرێت و دەیانهێنێتەوە. هەریەکەی هەندێک ریسیان لێ دەئاڵێنێت و دەیانکاتە گڵۆڵە. گڵۆڵەکان دەهاوێتە نێو تێڕ و لەکەر باریان  دەکات بەرەو شار. لە ڕێگادا تووشی کەسێکی دی دەبێت ئەویش باری کەرێک ماستی پێیە ودەیباتە شار بۆ فرۆشتن. تومەز ئەویش فێڵی لە ماستەکەدا کردووە. بنی مەنجەڵەکانی بە قەسەڵ پڕ کردووە، سەرەوەکەشیانی بە ماستێکی پەیت و جوان داپۆشیوە.  کە دەگەنە یەکتری و هەواڵ و ئۆغری یەکتری دەپرسن هەردووکیان نیاز و مەبەستیان دەگۆڕێت و دێنە سەر بروایە کە لەو چؤڵەوانییەدا شتەکە لە کۆڵ خۆیان بکەنەوە، بەر لەوەی بگاتە بازاڕ. بەڵێ، قسە لە بارەکانیان دەکەن و دەست دەکەن بە مامەڵە.  کابرای خاوەن ماست دەڵێت: کوڕە ماستی من هەر ماست نییە، ئەکسیرە ئەکسیر. بەو خودایە هەر بیچێژی، هەرچ...

هەموو کەس پێم دەڵێ نەخۆشیت.

تصویر
  مەلایەک هەبوو لە حوجرە دەرسی بە منداڵان دەگوت؛ بەڵام زۆر لێیان تووڕە دەبوو؛ و لێیانی دەدا.  یەکێک لە منداڵەکان ئەوەی بۆ باوکی گێڕایەوە. باوکی گوتی تۆ بوەستەب بزانە چۆن مەلا دەکوژم! سبەینێ چووە مزگەوت و چاوی بە مەلا کەوت؛ هەواڵپرسیی کرد و ئینجا گوتی مامۆستا خوانەخواستە نەخۆش نیت؟  مەلا گوتی نەوەڵڵا شوکر باشم! کابرا گوتی ئەدی بۆ ڕەنگت وا زەردە؟ دوورکا، وێدەچێت ناساز بیت! ڕەنگت زۆر تێکچووە! مەلا گوتی وەڵڵاهی هەست دەکەم کەمێک ناسازم. کابرا گوتی مامۆستا کەمێکی چی کوڕە لەبەرچاوی من هیچ وەک خۆت نەماویت... ئیدی ئەوەندە لەم قسانەی کرد مەلا ئەو ڕۆژە بە منداڵەکانی گوت ئەمڕۆ نەخۆشم ناتوانم دەرستان پێبڵێم؛ یەکسەر خۆی کۆکردەوە گەڕایەوە ماڵەوە.  کە مەلاژن لە دوورەوە چاوی بە مەلا کەوت، بەلایەوە سەیر بوو کە بۆچی لەکاتی چێشتەنگاودا قوتابییەکانی بەجێێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە. پێش ئەوەی مەلاژن قسە بکات مەلا لە دوورەوە بانگی کرد، ژنەکە زووکە جێگام بۆ ڕاخە هیلاکم. مەلاژن گوتی چی بووە؟ چی قەوماوە؟ خۆ تۆ ڕۆیشتی ساخ و سڵامەت بووی، چیت بەسەر هاتووە؟ مەلا گوتی ژنەکە زۆر نەخۆشم! ...

بکرێنە بزمارێک و لە کەوشەکەی برایم ئەحمەد بدرێن.

تصویر
  عەبدولواحید ساڵی ١٩٩٩ بابم تووشی نەخۆشییەکی سەخت هات.  ماڵمان لە کوورانی عەنکاوە بوو. زۆر دوکتۆر و نەخۆشخانەمان پێکرد چارەی نەبوو.  دۆست و برادەر گوتیان وا باشە بیبەنە لای فڵانە دوکتۆر لە بەغدا. لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵمان دا ، سوودی نەبوو.  دواتر لە رێگای حیزبی دێمۆکراتەوە هەوڵم بۆدا، بە خوا ئەویش سوودی نەبوو، حیزبی دێمۆکرات کەی خێری بۆ ئەندام و لایەنگری خۆی هەبووە؟  بە ناچار لە ڕێگای هەندێک دۆستی دیکەوە لە حیزبە بچووکەکانی رۆژهەڵات، هەوڵم دا، شوکر بۆ خودا ئەوان یارمەتیمانیان دا. بەڵی چووین بۆ کەرکووک و لەوێشەوە بۆ بەغدا.  نێونیشانی ماڵی دۆستێکی ئەو حیزبە چکۆڵەیەشمان پێدرابوو بۆ ئەوەی شەو بچینە ماڵی ئەوان بمێنینەوە. دوو شەو لە بەغدا ماینەوە تا کاروبارەکانمان جێبەجێ بوون و دوکتۆر باوکمی دیت و چارەسەری بۆ دەسنیشان کرد.  شەوێکیان کە لە ماڵی ئەو دۆستە نەناسراوە بووین، کەوتینە گفتوگۆ سەبارەت بە سیاسەت و شەڕ و کێشەی نیوان ینک و پدک و … بابم زۆر حەزی لەو جۆرە موناقەشانە بوو. لە قسەکردنشدا زۆر قسە لە روو بوو. کابرای خاوەن ماڵیش پێشتر ئاگاد...

وەرنەوە! شير نییە. کەرە کوڵی خۆمانە.

تصویر
  دەڵێن لە نزیک دێیەک جەنگەڵ و لێڕەواریکی چڕ هەبوو، ئەو لێڕەوارە شێرێکی زۆر دڕەندە و فرز و بەکاری  تێدابوو. هەر جارێک ئەو شێرە لەو جەنگەڵە دەهاتە دەرێ خەڵک لە ترسا ئاوەدانییەکەیان چۆڵ دەکرد و ڕایاندەکرد.  بێ ئامان بوو، هەرچی کەوتبایەتە بەر جنگی قوتاری نەدەبوو.  ڕۆژێکیان دەنگۆ دەکەوێتە نێو ئاوەدانی دەڵێن زوو کەن هەڵێن بڕۆن شێرەکە لە جەنگەڵ هاتە دەر.  ئیدی کەس بە کەس ڕاناگات، هەر کەسە و لە غەمی خۆیدا دەبێت و خۆی دەرباز دەکات. کابرایەکی پیر لە دواوە بەجێ دەمێنێت، بە کووڕە کووڕە و هەناسەسوارییەوە وردە وردە بە شوێن پێی خەڵکەکەدا دەڕوات تا گیانی خۆی قوتار بکات  لە دەستی شێر. کاتێ کە ئاوڕ لە پشتەوە دەداتەوە تەماشا دەکات ئەوە گوێدرێژێکە و یاغر یاغر بەرەو نێو ئاوەدانی دێت. کە زیاتر لێی ورد دەبێتەوە، دەبینێت کوڕە ئەوە کەرە کوڵەی خۆیانە کە پاییزی ڕابردوو لەبەر پیری و لاوازی و بێ تفاقی بەرەڵایان کردبوو.  کەچی ئێستا ئەوەندە قەڵەو بووە، پشتی ڕەپ بووە. دیارە چەقاوەسوویەک ویستوویەتی بەزمێک بەو خەڵکە بکات بۆیە کەوڵی شێرێکیان بەسەر پشتی کەرە کوڵەداداوە و ئەو دەنگ...

وەڵڵاهی ئەم جارە نایگیالێنم

تصویر
  کاتی خۆی میاندواو عەجەمی لێبوو بەڵام شاری کوردان بوو، زۆربەی کورد بوو. دەوروبەرەکەیشی هەر هەمووی لادێی کوردان بوون؛ بەڵام لەبەرئەوەی عەجەم دەسەڵاتدار بوو، ساڵ بە ساڵ هەر عيجەم زیادی کرد هەتا وای لێهات بەتەواوی لە کوردییەت شۆرایەوە. ساڵێکیان سەرە بەهار دەبێت؛ لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری میاندواو جووتێرێکی کورد خەریکی جووت دەبێت. ئەسپێکی سواریشی هەبوو لە نزیک کێڵگەکەی بەرەڵای دەکات بۆ خۆی بلەوەڕێت. ئەوسا لەو ناوچەیە وا باو بوو کە ئەوانەی دەوڵەمەند بوون و دەستیان دەڕۆیشت، ئەگەر زەوییەکانیان بەراو نەبوونایە ئەستێریان هەڵدەبەست؛ تا دوای بارانبڕان مووچەکەیانی پێ ئاو بدەن. کابرا ئەستێریکیشی هەبوو. پلەدارێکی لەشکری کە عادەتیان بوو بەهانەیان بە کوردان دەگرت بۆئەوەی ماڵاین بخۆن و زوڵمیان لێبکەن بە سواری ئەسپ دەچێتە لای کابرا. لە دوورەوە بانگی دەکات و بە تورکی پێیدەڵێت (گیال) واتە وەرە. کابرای دەچێتە لایە و رادەوەستێت. کابرای عەجەم لە ئەسپەکە دادەبەزێت جلکەکانی دادەکەنێت و جڵەوی ئەسپەکە دەداتە دەست کوردەکە و پێیدەڵێت ئاگات لێ بێت هەتا مەلە دەکەم. تێر و پڕ مەلە دەکات و دێتەوە جلەکانی دەک...

یادێک لە باوکم لە چوار ساڵەی کۆچیدا

تصویر
  عەبدولواحید ٢٠/٨/٢٠١٦ چوار ساڵ لەمەوبەر، لە رۆژی ٢٠ی مانگی ئۆگستتی ٢٠١٢  مۆمی تەمەنی باوکم بە یەکجاری کوژایەوە و مەلی گیانی بەرەو ئاسمانی ئەبەدی و بێسنوور و کۆتایی فڕی.  ئەو مەرگەی کە زۆربەی شەوان و لە تەنیاییدا بیری لێدەکردەوە و بۆی شیتەڵ نەدەکرا و هەموو جارێک وەک گەورەترین نهێنیی ئەم گەردوونە ناوی دەبرد، سەرەنجام یەخەی گرت و گیانی لێسەند.  دیارە لەم دنیایەدا شێوازی ژیان و گوزەران و چارەنووسی هەر کەسێک بە جۆرێکە. بنەماڵە، دەوروبەر، فەرهەنگ، زمان، نەژاد، هەژاری و دەوڵەمەندی و هتد… کاریگەریی راستەوخۆیان هەیە لەسەر دیاریکردنی ئاییندە و چارەنووس و دوارۆژی هەر تاکێک.  ئەوانەی بە هەتیوی و لە خانەوادەی هەژار و دەسکورتدا پێدەگەن، هەر ئان و ساتێک لە ژیانیان چیرۆک و داستانێکی خەمین و دڵتەزێن و دڵتاسێنە. بابم لەو منداڵانە بوو کە هێشتا تەمەنی لە خوار دە ساڵان دا بوو کە باوکی کۆچی دوایی دەکات و وێڕای سێ برا و خوشکێکی دەبنە ئەرک بەسەر شانی دایکیانەوە و خوشکێکیشی لە دوای باوکی دێتە دنیاوە؛ و دایکیان لەو سەردەمە تاریکەی دەرەبەگایەتیدا بە بێوەژنکۆشی پێیاندەگەیەنیت.  لە...

یۆختی

تصویر
  جاران که‌سی وا هه‌بوو له‌ لادێ له‌ دایک ده‌بوو، گه‌وره‌ ده‌بو، پێده‌گه‌یشت، ژنی ده‌هێنا و پیر ده‌بوو جارێک چاوی به‌ شار نه‌ده‌که‌وت.  هۆکاره‌که‌یشی زۆر بوو. بۆ نموونه‌: زۆربه‌ی خۆراک و پێداویستییه‌کانی ژیان له‌ لادێ هه‌بوون. کار وکوێره‌وه‌ری ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو، کاتی ئه‌وه‌ نه‌بوو کابرا خه‌له‌ و خه‌رمان و گێره‌ و باغ و ێستان و ... به‌جێ بهێڵێت. هاتوچۆی شار یا به‌ پێ بوو یان به‌ سواری گوێدرێژ و وڵاغ.  ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی شاریان ده‌کرد زۆربه‌یان پیاوی گه‌ڕاوه‌، که‌یخود، میرزا و ... بوون. زۆر که‌س ده‌ترسا که‌ بچێته‌ شار ون بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. که‌سی ئه‌وتۆیش هه‌بوو که‌ له‌ ماڵه‌وه‌یاند برای چکۆڵه‌ بوو، هه‌تا برا گه‌وره‌کانی حزووریان هه‌بوایه‌ ڕێگا به‌ برای چکۆڵه‌ نه‌ده‌درا باسی چوونه‌ شار بکات، مه‌گه‌ر ئه‌و براچکۆڵه‌یه‌ خوێنده‌وار یا مه‌لا بووایه‌... ده‌ڵێن جارێک کابرایه‌ک قه‌ت شاری نه‌دیتبوو، ڕێی ده‌که‌وێته‌ مه‌راغه‌،  ئه‌و سه‌رده‌مه‌ مه‌راغه‌ کوردی زۆر لێبوو، وه‌ک ئێستا نه‌ببووه‌ شاری عه‌جه‌مان.  دوای گه‌ڕان و کڕینی هه‌ندێک که‌لوپه‌ل و پێداویستی، برسی ده‌بێ...

دەرمانی خیانەت

تصویر
  باپیراغای مەنگوڕ بە دیلی لە شاری تاران مەنگوڕەکان گەورەترین هۆزی ناوچەی موکریانن. بە قسەی خۆش و راستگۆیی و دڵپاکی و دۆستایەتی ناسراون. یەکێک لە ئاغا بەناوبانگەکانی مەنگوڕ دوای ئەوە کە نەخۆشییەکی درێژخایەن دەگرێت و چەند مانگێک لەسەر جێ دەکەوێت، رۆژێک زۆر نارەحەت دەبێ دەڵێ بڕۆن هەرچی خزم و نزیکەکانە کۆیان کەنەوە وەسێت دەکەم. هەموو خزم و نزیکان دێن و دادەنیشن. ئاغا بە نەخۆشی و هیلاکی دەسدەکات بە قسان و وەسێتیان بۆ دەکات. لە قسەکانیدا دەڵێ ئەمن دەزانم لەم نەخۆشییە هەڵناستمەوە و دەمرم. دەشزانم لە دوای من هەندێک کەس قوونی بۆ عەجەمان دەخورێت و دەبێتە پیاوی عەجەمان جا لەبەر ئەوە وەسیەت دەکەم هەرکە مردم ک....م لە بنڕا بە چەقۆ لێبکەنەوە؛ دوایی وشکی بکەنەوە و بیهاڕن تا دەبێتە تۆزێکی وورد. هەر کاتێ هەر کوردێک قنگی خورا بۆ عەجەمان، بە ئاستەم کەمێک لەو تۆزە بە قوونی دابکەن، دڵنیا بن یەک زەڕە ئاڵشت و خورووی نامێنێ.

پزیشکی تەنگەنەفەسی

تصویر
  عەبدولواحید ساڵی ٢٠٠٦ بابم تووشی نەخۆشیی دڵ بوو.  لە نەخۆشخانەی هامڵتن خەوێندرا و لە رێگەی رانەوە پرۆسەی کاتەرایزەیشنیان بۆ ئەنجام دا.  پێشترین نەخۆشیی تەنگەنەفەسیی هەبوو؛ زوو زوو  لە نەخۆشخانە کاتی بۆ دیاری دەکرا تا چاوی بە پزیشکی پسپۆر بکەوێت.  هەموو جارێ یا من یا کاک جەلالی برام وەک دیلمانج لەگەڵی دەچووین.  رۆژێکیان لەگەڵ کاک جەلالی برام چوو بوو بۆ نەخۆشخانە؛ و منیش کە دووای گەڕانەوەی چوومە لای؛ پرسیارم لێکرد کە دوکتۆر چی پێگوتووە، بابم بە پێکەنینەوە فەرمووی:   ئەوڕۆ چووینەتە لای دوکتۆرێکی رەش!  عەجەب لووتێکی هەبوو!  کاک جەلال قسەکانی بۆ وەردەگێڕام؛ گوتم کاک جەلال ئەوە لووتە!  وەڵڵاهی قەت قەت تەنگەنەفەس نابێ!  مشک بە ئاسانی بە کونە تفنکیدا هاتوچۆ دەکات!

لۆتی هەباس و وورچەکەی

تصویر
عەبدولواحید ناوی لۆتی هه‌باس له‌ موكریان ناوێكی ئاشنایه‌؛ و ئه‌وانه‌ی نه‌یشیان دیتووه‌، ناوه‌كه‌یان بیستووه‌. له‌ سه‌رده‌مێكدا كه‌ رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی سه‌رگه‌رمی نه‌بوون یا كه‌م بوون هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕاندنی مه‌یموون و ورچ بازاری گه‌رم بوو؛ هه‌ربۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ناوبانگیان به‌ هه‌رێمه‌ جیاوازه‌كاندا بڵاو ده‌بوویه‌وه‌ و مه‌ردم ئاره‌زووی دیتنیانی ده‌كرد. دایكم و بابم ده‌یانگێڕایه‌وه‌ ده‌یانگوت: لۆتییه‌كان ورچ یا مه‌یموونه‌كه‌یان ده‌برده‌ به‌ر ده‌رگای ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندێک و هه‌ڵیانده‌په‌ڕاند هه‌تا خاوه‌نماڵ ده‌هاته‌ ده‌رێ و شاباشێكی باشی ده‌دانێ.  ئه‌گه‌ر كابرا شاباشی نه‌دابایه‌ یان شاباشه‌كه‌ی كه‌م بوایه‌، كابرای لۆتی به‌ ده‌نگی به‌رز بانگی له‌ ورچه‌كه‌ ده‌كرد و ده‌یگوت: هه‌ڵپه‌ڕه‌! ده‌تڕێنم به‌ گۆڕی بابی خاوه‌نماڵ دا!!  

بە کیری ئەو عارەبەیە

تصویر
حاجی محەممەد کابرایەکەی دەوڵەمەند بوو.  مەڕ و ماڵات و زەوی و زارێکی زۆری هەبوو.  پیاوێکی خراپ نەبوو بەڵام بۆ کرێکار باش نەبوو.  لە کاتی ژەمی خواردن دا دانەدەنیشت بۆ خواردن؛ هەر بە سەر پێوە دەوەستا و بابۆڵەی دروستدەکرد و دەیخوارد؛ مەبەستی ئەوە بوو کە کرێکارەکانیشی شەرم بیانگرێت و خێرا خواردنەکەیان بخۆن و بگەڕێنەوە سەر کار.  هەر کە لە شتێک تووڕە دەبوو، یەکسەر جنێوێکی رێدەهاڵاند.  هەر ئەو ساڵیش چووبوو بۆ حەج؛ و مانگێک  نەبوو لە حەج گەڕابوویەوە.  رۆژێک لە مەزرا کۆمەڵێک کرێکار بووین خەریکی شەن و دروێنە بووین بۆ حاجی.  عارەبەی کەڵانیش لەوێ بوو بەڵام کەڵەکان لەوێ نەبوون.   نازانم چ قسەیەک کرا حاجی تووڕە بوو[لەبیری نەما کە ئێستا حاجییە و کەشیدەی لەسەرە] یەکسەر گوتی هەی قوزی دایکی دەگێم!  [راوەستا، سەری بەملاو ئەولادا سووڕاند و سەیری هەمووانی کرد؛ و ئێمەیش هەموومان سەیری دەموچاوی حاجیمان دەکرد] گوتی بە کیری  ئەو عارەبەیە! ئێمە هەموو کرێکارەکان دامانە قاقای پێکەنین!!  

لەوەتەی شەیتانم فێڵێ وام نەزانیوە

تصویر
کابرایەک بە خۆی و چەند وشترێکەوە لەگەڵ کاروان دەبێت و لە بیابان و چۆڵەوارێک بارگەیان دەخەن بۆ پشوودان.  کابرا کە لەمێژ بوو لە ماڵ و منداڵی دوور بوو، هەوەس و شەهوەتی دەبزوێت و بیر دەکاتەوە دەڵێ با خەریکی وشترێک بم.  هەرچنێ بووە وشترێک تاک دەکاتەوە لە کاروان و دەیباتە پەنایەک.  بێگومان وشتر زۆر بەرزە و مرۆڤ بە وشتر راناگات.  بەڵام کابرا فێڵی بۆ ئەوە دۆزیبوویەوە.  تەرازوو دەخاتە سەر کۆپارەی وشترەکە و خۆیشی هەردوو پێی دەخاتە تای تەرازووەکە و کاری خۆی لەگە ڵ وشتر تەواو دەکات.  دوایی کە تەواو بوو دۆخینەکەی دەبەستێتەوە و دەڵێ دەک شەیتان بە لەعنەت بی چ بە پیاو دەکەیت؟!  شەیتان پەیدا دەبێت و دێتە زمان دەڵێ: دەک رەبی تۆ بە لەعنەت بیت!  من لەوەتەی شەیتانم فێڵی ئاوام نەزانیوە!  

چەوەندەر

تصویر
  مام قادر گوتی بەیانییەک ژنەکەم لێفەی لەسەرم هەڵدایەوە و گوتی قادر! قادر! هەستە درەنگە! نوێژەکەت بخوێنە! منیش تاقەتی هەستانم نەبوو گوتم ژنەکە لێمگەڕێ زۆر نەخۆشم. چەند جارێکی تریش بانگی کردم.. هەر گوتم نەخۆشم! ئاخری زەردە لە سەرانی دا هاتەوە سەرم گوتی قادر هەستە ئەو مەنگایانە لە ژوورێدا مردن لە برسان لە تینوان! هەستە بڕۆ تاقەتیان کە! گوتم ژنەکە تۆ باوەڕم پێناکەیت؟ کچێ بڕوات بێ زۆر نەخۆشم ناتوانم هەستم. ژنە گوتی باشە چیتە کوێت دێشێ؟ گوتم جا چیت لێ بشارمەوە؟ وەڵڵاهی چەوەندەر لە قوونم دا شین بووەتەوە؛ حەجمینم نەماوە! ژنە بڕێک خۆی نارەحەت کرد و بە خۆیدادا و… گوتم ناڕەحەتیی ناوێ. نەخۆشیە و خودا ناردوویەتی؛ بەڵام کچێ دەستم دامێنت، هیچکەس لێت نەزانێ! با ئابڕووم نەچێ! گوتی نا نا چۆن باسی شتی وا دەکەم؟! دوای ماوەیەک ژنە مانگا و ماڵاتەکەی تاقەت کرد و چوو بۆ کانی، لە ڕێگا تووشی دایکی دەبێ و هەواڵپرسیی یەکتری دەکەن. ژنە دەڵێ دایە گیان شتێکت پێدەڵێم بەس کەس لێت نەزانێ! دایکە دەڵێ چی بووە رۆڵە؟ ژنە دەڵێ ماڵم خراپ بوو، قادر دوو چەوەندەری لە قوونیدا شین بوونەتەوە. دایکە بە چەپۆکان بە سەری خۆیدادەد...

یوتیووب

تصویر
   ئەم لاپەڕەیە تەرخانکراوە بۆ بەستەری ڤیدیۆکان کە هەموویان لە کەناڵێکی تایبەت دا لە سەر یوتیووب دانراون. بیرەوەرییەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان خەج و سیامەند خەج و سیامەند بە نیوەچڵی ئازیزە گوڵێ گوڵێ نیزام نیزام بەجووت هاتنە خوار ئامۆزا قێنگرۆکێ سەمسام

سیواک

تصویر
  عەبدولواحید لەم سەردەمەدا کە ئیسلام بە حیزبی کراوە و زۆرێک لە خەڵکی دەیانەوێ لە ژێر ناوی دینی ئیسلامدا بە سەر پەیژەکانی دەسەڵاتدا سەرکەون، بەردەوام هەوڵدەدەن روخسارە قێزەون و کۆنەپارێزەکەی ئیسلام بشارنەوە و پەردەیەکی رەنگاورەنگ و جوانی بەسەردا بکێشن تا قەناعەت بە خەڵکی تر بێنن کە ئەم ئیسلامەی بە ناوی حیزب و گرووپی سیاسی دێتە مەیدانی هەڵبژاردن و دەوڵەتدارییەوە جیاوازە و شتێکە لەگەڵ رەوتی پێشکەوتن و زانستی سەردەم گونجاوە.  بۆ ئەم مەبەستەیش ئایەتەکانی قورئان و حەدیس و سوونەتەکانی پێغەمبەر لەگەڵ زانستی ئەم سەردەمە بەراورد دەکەن؛ و بە قسەی خۆیان ئەوەی ئێستا زانست پێیگەیشتووە، یان هێشتا پێی نەگەیشتووە، هەموو لە قورئان و حەدیس و سوننەتەکانی پێغەمبەردا هەیە؛ بەڵام بەداخەوە خەڵک لێیان تێناگات. هەڵبەت ئەو کەسانە خۆیشیان هەر لێی تێناگەن، تەنیا دووای ئەوەی فاکتە زانستییەکانیان زانی و فێری بوون، دەچن شرۆڤەی تازە بۆ قورئان و حەدیسەکان دەکەن و لەگەڵ زانست دەیگونجێنن.  لەم نێوەدا زۆر جار زێدەڕۆیی لە زۆر شتدا دەکەن و تەنانەت لە حەدیس و سووننەتەکانیش ئەولاتر دەچن و نەریت و باوەڕە خێڵەک...