هەر شەش تەڵاقم کەوتبێ هەر بەشی من دەکا!
سەردەمی شۆرشی ئەیلوول بوو. حکومەتی ئێراق خەریک بوو هێرش بکاتە سەر ڕانییە؛ و ماوەیەک بوو سەرگەرمی ئامادەکاری بوو. هەر ڕۆژێ لە لایەکەوە سەرباز و جبەخانە و جاش و ماشی دەهێنان و جێگیری دەکردن. ڕۆژێکیان عەلی شەعبان کە دەسەڵاتدار و هەمەکارەی ناوچەکە بوو؛ لەلایەن بارزانییەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدرابوو، هەر خۆی بکوژ و ببڕ بوو، بە خۆی و کۆمەڵێک یاوەر و چەکدارەوە چووە بەرزاییەکی کێوەڕەش تا بە دووبین بڕوانێتە ناوچەکە و لە ئاست و ڕاددەی پێشڕەوی و سەنگەرلێدانەکانی حکومەت ئاگادار بێت؛ و ئەمانیش تەدبیری خۆیان بکەن بۆ شەڕ و بەرگری. کوێخا رەسووڵ ناوێکی لەگەڵ بوو کە وەک دەستەڕاستی خۆی حیسابی بۆ دەکرد. عەلی شەعبان بەوردی بە دووربین سەیرێکی هێزەکانی حکومەتی کرد و ئینجا بە قسە شەرحی دا کە هێزەکان هێندە زۆرن و لە فڵانە خاڵ و فیسار خاڵ جێگیر بوون. کوێخا ڕەسووڵ گوتی دەی تۆخوا دووربینەکە بدە بە من. دوربینەکەی وەرگرت و بە چاوییەوە ناو و سەیری ئاراستەی هێزەکانی حکومەتی کرد و گوتی: دەی هەر شەش تەڵاقم کەوتبێ ئەوەندە هەر بەشی من دەکات!! عەلی شەعبان بە سەرسوڕمانەوە گوتی چی چی؟ دیسا...