بە کیری ئەو عارەبەیە



حاجی محەممەد کابرایەکەی دەوڵەمەند بوو.  مەڕ و ماڵات و زەوی و زارێکی زۆری هەبوو.  پیاوێکی خراپ نەبوو بەڵام بۆ کرێکار باش نەبوو.  لە کاتی ژەمی خواردن دا دانەدەنیشت بۆ خواردن؛ هەر بە سەر پێوە دەوەستا و بابۆڵەی دروستدەکرد و دەیخوارد؛ مەبەستی ئەوە بوو کە کرێکارەکانیشی شەرم بیانگرێت و خێرا خواردنەکەیان بخۆن و بگەڕێنەوە سەر کار.  هەر کە لە شتێک تووڕە دەبوو، یەکسەر جنێوێکی رێدەهاڵاند.  هەر ئەو ساڵیش چووبوو بۆ حەج؛ و مانگێک  نەبوو لە حەج گەڕابوویەوە.  رۆژێک لە مەزرا کۆمەڵێک کرێکار بووین خەریکی شەن و دروێنە بووین بۆ حاجی.  عارەبەی کەڵانیش لەوێ بوو بەڵام کەڵەکان لەوێ نەبوون.   نازانم چ قسەیەک کرا حاجی تووڕە بوو[لەبیری نەما کە ئێستا حاجییە و کەشیدەی لەسەرە] یەکسەر گوتی هەی قوزی دایکی دەگێم!  [راوەستا، سەری بەملاو ئەولادا سووڕاند و سەیری هەمووانی کرد؛ و ئێمەیش هەموومان سەیری دەموچاوی حاجیمان دەکرد] گوتی بە کیری  ئەو عارەبەیە!
ئێمە هەموو کرێکارەکان دامانە قاقای پێکەنین!!

 

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

یوتیووب