ژەهری مار

کابرایەک سەرەتانی دەبێت.  دوکتۆر پێیدەڵێ بڕۆوە  بۆ مالەوە چاوەروان بە تا دەمریت.  کابرا زۆر خەمناک دەبێت.  بە کوڕەکەی دەڵێ زۆر ئارەزووی خواردنی کارگ دەکەم ئەگەر بتوانن ژەمە کارگێکم بۆ بێنن پڕ بە زگی خۆم بیخۆم.  وەرزەکەیش سەرەتای بەهار دەبێت.  کوڕەکانی دەچنە دەرودەشت و دەگەڕێن بە دوای کارگ دۆزینەوەدا.  یەکێک لە کوڕەکان کارگێکی  گەورە دەدۆزێتەوە و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە؛ دەڵێ کەس بۆی نییە لەم کارگە بخوات، ئەوە تەنیا بۆ بابمە.  باوبەکەیان بە دوو جەم کارگەکە دەخوات.   لەو رۆژە بەدوواوە کابرا ووردە ووردە دەبووژێتەوە.   هەتا یەک دوو هەفتان گوردێکی دێتەوەبەر و بەخۆیدا دەپەرموێ بچەتەوە لای دوکتۆر.  کاتێک دەچنەوە لای دکتور، دکتور دەڵێت تۆ هەنۆز ماویت؟  کابرا دەڵێ بەڵێ دوکتۆر شوکر ماوم و زۆریش باشترم.  لێیدەپرسێت لەو ماوەیەدا چیت خواردوە کە جیاواز بێت لە خۆراکی رۆژانەتان؟  کابرا دەڵێت دوکتۆر لەو رۆژەوە کارگێکی کوێستانێم  خواردووە هەست دەکەم بەدەنم سووک بووە و ئازارم کەم بووە.   کوڕەکانم کارگێکی گەورەیان بۆ هێنام و تێر و پڕم خوارد.  دکتور ل کوڕەکەی  دەپرسێ دەزانی ئەو کارگەت لە کوێ دۆزییەوە؟  کوڕە دەڵێت بەڵێ چۆن نازانم؟  دوکتۆر دەڵێت دەی باشە بڕۆ ئەو جێگەی کارگەکە هەڵکۆڵە بزانە چیی تیدایە؟   کوڕە لەسەر داوای دوکتۆر دەچێت هەڵیدەکەنێت دەبینێت ئێسکی ماری تیدایە. ئێسکەکان کۆدەکاتەوە و بۆ دوکتۆرەکەی دەبات.   دوکتۆر دەڵێت کاکە گیان  ژەهری ئەو مارە چووەتە نێو کارگەکە، باوکیشت  خواردویەتی و  پێی چاک بووەتەوە؛  بەڵام ئەگەر کەسێکی ساغ  بیخواردبایە دەیکوشت! 


نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

یوتیووب