جارێک رێی دەکەوتە ماڵی خۆی
لە گوندێک کابرایەک هەبوو ژنەکەی زۆر دەگەڕا. رۆژێک کۆمەڵێک لە برادەرەکانی تەگبیریان کرد گوتیان وا باشە بچینە لای ئەم برادەرەمان و هەتا تووشی سووکایەتیەک نەبووە، ئئگاداری بکەینەوە بەڵکوو رێگەی لێ بگرێت و سنوورێکی بۆ دابنێت. بەڵێ چوونە لای برادەر و بەشێنەیی شتەکەیان پێگوت. کابرا گوتی شتی وا نییە و ئێوە بوختان بە ژنی من دەکەن! گوتیان کاکە بوختان ناکەین؛ تۆ لە ماڵەوە نیت و ئاگات لێ نییە؛ رۆژ تا ئێوارێ ئەو ژنەی تۆ لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ دەسووڕێتەوە. کابرا گوتی کاکە پێویست ناکا، من باوەڕ ناکەم، ئەگەر ماڵ بە ماڵی ئەم گوندە سووڕابایەتەوە، جارێک رێگەی دەکەوتەوە ماڵەکەی خۆی.

نظرات
ارسال یک نظر