هەڤدە ساڵە لە دەرکی منە
کابرایەک گامێشێکی هەبوو بردوویە بازاڕ بۆ فرۆشتن. هەر پەسنی دەدا و پێێدا هەڵدەدا کە گامێشێکی هێندە بە دۆیە و وابوو و واچوو. کڕیارێک لەوەلاوە هات و بەدەوریدا هات و چوو، تەماشآیەکی دەم وددانی کرد؛ گوتی کاکە ئەو گامێشە زۆر پیرە ئەو نرخە ناکت!١ کابرای خاوەن گامیش تووڕە بوو گوتی چۆن قسەی وا دەکەی؟ بە زاتی خودا هەڤدە ساڵە لە دەرکی منە کەس نەیگوتووە پیرە!

نظرات
ارسال یک نظر