یۆختی
جاران که‌سی وا هه‌بوو له لادێ له دایک ده‌بوو، گه‌وره ده‌بو، پێده‌گه‌یشت، ژنی ده‌هێنا و پیر ده‌بوو جارێک
چاوی به شار نه‌ده‌که‌وت. هۆکاره‌که‌یشی زۆر بوو. بۆ نموونه: زۆربه‌ی خۆراک و پێداویستییه‌کانی ژیان له لادێ هه‌بوون. کار وکوێره‌وه‌ری ئه‌وه‌نده زۆر بوو، کاتی ئه‌وه نه‌بوو کابرا خه‌له و خه‌رمان و گێره و باغ و ێستان و ... به‌جێ بهێڵێت. هاتوچۆی شار یا به پێ بوو یان به سواری گوێدرێژ و وڵاغ. ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی شاریان ده‌کرد زۆربه‌یان پیاوی گه‌ڕاوه، که‌یخود، میرزا و ... بوون. زۆر که‌س ده‌ترسا که بچێته شار ون بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه. که‌سی ئه‌وتۆیش هه‌بوو که له ماڵه‌وه‌یاند برای چکۆڵه بوو، هه‌تا برا گه‌وره‌کانی حزووریان هه‌بوایه ڕێگا به برای چکۆڵه نه‌ده‌درا باسی چوونه شار بکات، مه‌گه‌ر ئه‌و براچکۆڵه‌یه خوێنده‌وار یا مه‌لا بووایه...
ده‌ڵێن جارێک کابرایه‌ک قه‌ت شاری نه‌دیتبوو، ڕێی ده‌که‌وێته مه‌راغه، ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌راغه کوردی زۆر لێ‌بوو، وه‌ک ئێستا نه‌ببووه شاری عه‌جه‌مان. دوای گه‌ڕان و کڕینی هه‌ندێک که‌لوپه‌ل و پێداویستی، برسی ده‌بێت و هه‌وڵی په‌یداکردنی جێگایه‌ک ده‌دات تا زگی برسیی لێ تێر بکات. ته‌ه‌ماشای گیرفانی ده‌کات دراوێکی ئه‌وتۆی پێنه‌ماوه، ده‌گه‌ڕێت به دوای ئه‌وه‌دا شوێنێک بدۆزێته‌وه خۆراکێکی ساد و هه‌رزانی هه‌بێت. به به‌رده‌م پینه‌چییه‌ک دا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رنج ده‌دات کابرا جامیلکه‌یه‌ک شۆرباوی له‌پێش خۆی داناوه و خه‌ریکی کاره. له مێشکی خۆیدا ده‌ڵێت وه‌ڵڵاهی ئه‌و دووکانه کۆنه و کابرایش پیره و شۆرباوه‌که‌یشی گۆشتی تێدا نییه، حه‌تمه‌ن زۆر هه‌رزانه، با لێره نانه‌که بخۆم، ئیدی نازانێت ئه‌وه شۆرباو نییه به‌ڵکوو ئاوه و کابرای پینه‌چی ئه‌وه‌نده قایشی له ئاوه‌که هه‌ڵێناوه تا خاو بێته‌وه، ڕه‌نگی ئاوه‌که سوور وخه‌ست بووه و وه‌ک شۆرباوی لێهاتووه!!
به‌سپایی له کابرا ده‌چێته پێش و سڵاوی لێده‌کات، کابرا به عه‌جه‌می جوابی ده‌داته‌وه. به هه‌ر جۆرێک بێت تێیده‌گه‌یه‌نێت که برسیه‌تی و ده‌یه‌وێت له‌و شۆرباوه‌ی بداتێ. کابرای عه‌جه‌م ده‌زانێت که کابرای کورده ناشاره‌زایه، له وه‌ڵامی دا لێکدا لێکدا پێی ده‌ڵێت [وه‌ڵڵاهـ یۆختی] واته نییه. واته ده‌یه‌وێت تێی بگه‌یه‌نێت که ئه‌وه خواردن نییه، به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت. کابرای کورده ده‌ڵێت کاکه ده‌زانم یۆختی یه، به‌ڵام له‌و یۆختییه‌م بده‌یه، دراوی ته‌واوم پێ نییه بچمه قاوه‌خانه. زۆر گوشار بۆ کابرای پینه‌چی دێنێت، کابرایش نایکاته نامه‌ردی قاپه‌که‌ی له پێش داده‌نێت و 3 [شایی] ی لێوه‌رده‌گرێت. کابرای کورده که نانه وشکی ماڵه‌وه‌ی له هه‌گبه‌دا مابوویه‌وه، ده‌ریده‌هێنێت و تێر و پڕ نان و یۆختی ده‌خوات. دوایی شوکری خودای له‌سه‌ر ده‌کات؛ و پێش خودا حافیزی به کابرای عه‌جه‌م ده‌ڵێت: مه‌شه‌دی دوایی نه‌ڵێی کورد بێ ئه‌قڵن، به‌زاتی خودا یۆختییه‌که‌ت تامی ئاوی ساردی لێ نه‌ده‌هات!

نظرات
ارسال یک نظر