سیواک


 عەبدولواحید

لەم سەردەمەدا کە ئیسلام بە حیزبی کراوە و زۆرێک لە خەڵکی دەیانەوێ لە ژێر ناوی دینی ئیسلامدا بە سەر پەیژەکانی دەسەڵاتدا سەرکەون، بەردەوام هەوڵدەدەن روخسارە قێزەون و کۆنەپارێزەکەی ئیسلام بشارنەوە و پەردەیەکی رەنگاورەنگ و جوانی بەسەردا بکێشن تا قەناعەت بە خەڵکی تر بێنن کە ئەم ئیسلامەی بە ناوی حیزب و گرووپی سیاسی دێتە مەیدانی هەڵبژاردن و دەوڵەتدارییەوە جیاوازە و شتێکە لەگەڵ رەوتی پێشکەوتن و زانستی سەردەم گونجاوە.  بۆ ئەم مەبەستەیش ئایەتەکانی قورئان و حەدیس و سوونەتەکانی پێغەمبەر لەگەڵ زانستی ئەم سەردەمە بەراورد دەکەن؛ و بە قسەی خۆیان ئەوەی ئێستا زانست پێیگەیشتووە، یان هێشتا پێی نەگەیشتووە، هەموو لە قورئان و حەدیس و سوننەتەکانی پێغەمبەردا هەیە؛ بەڵام بەداخەوە خەڵک لێیان تێناگات. هەڵبەت ئەو کەسانە خۆیشیان هەر لێی تێناگەن، تەنیا دووای ئەوەی فاکتە زانستییەکانیان زانی و فێری بوون، دەچن شرۆڤەی تازە بۆ قورئان و حەدیسەکان دەکەن و لەگەڵ زانست دەیگونجێنن.  لەم نێوەدا زۆر جار زێدەڕۆیی لە زۆر شتدا دەکەن و تەنانەت لە حەدیس و سووننەتەکانیش ئەولاتر دەچن و نەریت و باوەڕە خێڵەکییە عەرەبیەکانیش لەگەڵ زانست دەگونجێنن. بە دەست خۆیانە، خۆیان دەیگرن و دەیبڕن و دەیدوورن.

داری سیواک یەکێک لەو شتانەیە کە زۆر پیرۆز کراوە و خەریکە لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا دەیکەنە تەبەڕوک. کابرا دەبینێ لەم سەردەمەدا سەرەڕای ئەوە کە ددان بە فڵچە و هەویر دەشۆرێت، داوی تایبەت بۆ خاوێنکردنەەی کەلێنەکانی ددان دروستکراوە و تراوی تایبەت بۆ لە دەم وەردانی لە دوای ددان شوشتن درووستکراوە؛ کەچی هەموو هیوا و ئومێدی بە سیواکە و پێیوایە بە بەکارهێنانی سیواک هەرچی ڤایرەس و بەکتریای زیانبەخشە لە زاردا دەمرێت و نامێنێت؛ چونکە وا تێگەیەندراوە کە زاناکان ئەزموانددوویانە.

لە بارەی سیواکەوە بابم هەموو جارێک دەیگوت کوڕە پێتان وایە سیواک چییە؟  سیواک ئەو شتەیە کە کاتێ خوداوەند ئادەمی لە قوڕ ئافراند، بۆ دروستکردنی هەر کام لە بەشەکانی لاشەی ئادەم کەرەستەیەکی جیاوازی بەکارهێنا؛  سیواک یەکێ بوو لەو کەرەستانەی لە دروستکردنی شێوازی لاشەی ائدەم دا خودا بەکاری هێنا. لە راستیدا خودا سیواکی بۆ کونکردنی قوونی ئادەم بەکار هێنا.


نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

یوتیووب