دەرمانی خیانەت
![]() |
| باپیراغای مەنگوڕ بە دیلی لە شاری تاران |
مەنگوڕەکان گەورەترین هۆزی ناوچەی موکریانن. بە قسەی خۆش و راستگۆیی و دڵپاکی و دۆستایەتی ناسراون. یەکێک لە ئاغا بەناوبانگەکانی مەنگوڕ دوای ئەوە کە نەخۆشییەکی درێژخایەن دەگرێت و چەند مانگێک لەسەر جێ دەکەوێت، رۆژێک زۆر نارەحەت دەبێ دەڵێ بڕۆن هەرچی خزم و نزیکەکانە کۆیان کەنەوە وەسێت دەکەم. هەموو خزم و نزیکان دێن و دادەنیشن. ئاغا بە نەخۆشی و هیلاکی دەسدەکات بە قسان و وەسێتیان بۆ دەکات. لە قسەکانیدا دەڵێ ئەمن دەزانم لەم نەخۆشییە هەڵناستمەوە و دەمرم. دەشزانم لە دوای من هەندێک کەس قوونی بۆ عەجەمان دەخورێت و دەبێتە پیاوی عەجەمان جا لەبەر ئەوە وەسیەت دەکەم هەرکە مردم ک....م لە بنڕا بە چەقۆ لێبکەنەوە؛ دوایی وشکی بکەنەوە و بیهاڕن تا دەبێتە تۆزێکی وورد. هەر کاتێ هەر کوردێک قنگی خورا بۆ عەجەمان، بە ئاستەم کەمێک لەو تۆزە بە قوونی دابکەن، دڵنیا بن یەک زەڕە ئاڵشت و خورووی نامێنێ.

نظرات
ارسال یک نظر