فاتیحە و جنێو
رۆژێک عەلی خەندان لە مەلا دەپرسێ دەڵێ مامۆستا خۆت دەزانی من لە قسە و گوفتاری رۆژانەمدا لەگەڵ ناسیار و نەناسیار زۆر جنێو دەدەم؛ باشە خودا ئەو جنێوانەیش دەنوووسێ؟ مەلا دەڵێ کاک عەلی ئەو جۆرە جنێوانە قسەی قۆڕ و بێ مانان، خودا قەت قسەی قۆڕ لەسەر عەبدی خۆی نانووسێ. عەلی خەندان دەڵێ دەی وەڵڵاهی هەر شەش تەڵاقم کەوتبێ ئەگەر جنێوان نەنووسێ، فاتیحایش نانووسێ!

نظرات
ارسال یک نظر