پزیشکی تەنگەنەفەسی
عەبدولواحید
ساڵی ٢٠٠٦ بابم تووشی نەخۆشیی دڵ بوو. لە نەخۆشخانەی هامڵتن خەوێندرا و لە رێگەی رانەوە پرۆسەی کاتەرایزەیشنیان بۆ ئەنجام دا. پێشترین نەخۆشیی تەنگەنەفەسیی هەبوو؛ زوو زوو لە نەخۆشخانە کاتی بۆ دیاری دەکرا تا چاوی بە پزیشکی پسپۆر بکەوێت. هەموو جارێ یا من یا کاک جەلالی برام وەک دیلمانج لەگەڵی دەچووین. رۆژێکیان لەگەڵ کاک جەلالی برام چوو بوو بۆ نەخۆشخانە؛ و منیش کە دووای گەڕانەوەی چوومە لای؛ پرسیارم لێکرد کە دوکتۆر چی پێگوتووە، بابم بە پێکەنینەوە فەرمووی:
ئەوڕۆ چووینەتە لای دوکتۆرێکی رەش! عەجەب لووتێکی هەبوو! کاک جەلال قسەکانی بۆ وەردەگێڕام؛ گوتم کاک جەلال ئەوە لووتە! وەڵڵاهی قەت قەت تەنگەنەفەس نابێ! مشک بە ئاسانی بە کونە تفنکیدا هاتوچۆ دەکات!

نظرات
ارسال یک نظر